کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب لە ناوچەی بەراندێزی ورمێ

11:41 - 13 خەزەڵوەر 2724

ڕوژی چوارشەممە، ۹ۍ خەزەڵوەر، کاک محەممەد ئازەرەخش کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی وەرمەزیاری بەراندێز، پێشمەرگەی دێرینی حیزب بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کوچی دوایی کرد.

کاک محەممەد لەگەڵ دەستپێکی خەباتی ئاشکرای حیزب پەیوەست بوو بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە و لە چەندین شەڕی ئەو ناوچەیە ئازایانە بەشداری کرد هەر بەو هۆیەوە لە یەکێک لە شەڕەکانی گەلی قاسملوو زۆر بە توندی بریندار بووە.

دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی، بەڵام هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی حیزبەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک محەممەد لە زێدی خۆی و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە، بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.