ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، دایە ئێران قاسمزادە، ژنە شۆڕشگێڕ و خەباتکاری خەڵکی شاروێران، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ٢٤ی هەتاوی لە ئاوایی کۆسەکەرێزی ناوچەی شاروێران لە دایک بووە و کەسیكی جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە.
ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو کە لە ساڵەکانی دەیەی ٧٠ دا ماڵی دایە ئێران جێگەی حەسانەوەی پێشمەرگە و ئەندامەکانی حیزبی دێموکرات بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.