بلۆمبێرگ بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک هۆشداریی داوە کە گرووپێک لە پاپۆڕەکانی ''ناوگانی تاریک'' بەبێ ترس لە کەناراوەکانی یەکێک لە ڕێگە دەریاییە ناسراوەکان، چالاکی دەکەن و لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بە سەدان میلیۆن بەرمیل نەوتی ڕێژیم کە گەمارۆی لەسەرە، لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی وڵاتی چین دەکەن.
بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتی خۆیدا هۆشداریی داوە کە جێبەجێکردنی نەوت بەبێ چاوەدێریکردن، دەتوانێت کارەساتێکی ژینگەیی بخولقێنێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە ٦٥ کیلۆمیتری ڕۆژاوای مالزی، گەورەترین کەشتییە نەوتکێشەکانی تێدایە کە بە شێوەی قاچاخ کار دەکەن و ساڵانە سەدان میلیارد دۆلار نەوتی گەمارۆکراوی ئێران لەو ڕێگەیەوە ڕەوانەی وڵاتی چین دەکەن.
لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە بەپێی وێنەی ماهوارەییەکان لەو ناوچەیە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠وە هەتا ڕێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ نیشان دەدات سەرەڕای گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بەڵام زۆربەی وڵاتانی جیهان کار و پیشەیان لە سەر نەوتی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت.
بلۆمبێرگ هەروەها نووسیویەتی؛ نزیک بە ٣٥٠ میلیۆن بەرمیل نەوت لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە لەو ناوچەیە، ڕاگوێزراوە.
بەپێی ئەو ڕێژەیە ئەگەر نرخی نێونجی و داشکانەکانی ڕێژیم بۆ فرۆشتی نەوتە قاچاخەکانی لە بەرچاو بگرین ئەوا دەسکەوتی فرۆشتنی نەوت لەو ڕێگەوە، نزیک بە ٢٠ میلیارد دۆلار مەزەندە دەکرێت.
''ناوگانی تاریک'' یان ''ناوگان ئەشباح'' بەو کەشتی و پاپۆڕانە دەوترێت کە نەوتی نایاسایی و گەمارۆکراو قاچاخ دەکەن.