ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە بەشداریی پولێک کچ و کوڕی فێرخواز و بەشداریی چەند کەسایەتیی فەرهەنگیی شاری بۆکان، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە لە بنکەی سەرەکیی شاری بۆکان بڕوانامە پێشکەشی قوتابییانی خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی کرا.
هەروەها لە ٢٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە بۆ پولێک کچ و کوڕی فێرخواز لە ئاوایی نۆبار لە ناوچەی مێرقازی بۆکان کرایەوە.
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە بۆکان لەلایەن کۆمەڵێک لاوی نیشتمانپەروەرەوە دامەزراوە.
فێرگەی بەیان یەکێک لە ناوەندە چالاکەکانی شاری بۆکان بۆ پەرەدان بە زمان و فەرهەنگی کوردی، ساڵانە بە بەڕێوەبردنی چەندین خولی فێرکاری، خزمەت بە زمان و شوناسی نەتەوەی خۆیان دەکات و ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نوێنەرایەتیی چالاکی هەیە.