ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، دایە فەھیمە گرامی ڕاد، کچی ئیبراھیم گرامی ڕاد و خێزانی حاجی خالد قەترانی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە گوندی سۆرکان کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی خوشکە فەھیمە بە ناوی میکائیل قەترانی لە ساڵی ٦٤ەوە پێشمەرگەی ھێزی ئاگری سەر بە مەڵبەندی شومالی کوردستان بووە کە لە گوندی سۆرکان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ لە دایک بووە. ناوبراو لە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاویدا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە سەر پردی مەنسوورئاباد و لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم، شەهید بووە.
خوشکە فەھیمە کەسێکی زۆر کوردخۆشەویست و حیزبدۆست بووە و زۆر خزمەتی تیمە تەشکیلاتییەکانی ناوچەی دەکرد. ناوبراو وەک دایکە شەھیدێک ھەردەم خەمخۆری ڕۆڵەکانی حیزب و گەل و جێگەی بڕوای کادرەکانی تەشکیلات بوو.
خوشکە فەھیمە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.