به پێی هه‌واڵ و ویدیۆی گه‌یشتووه به ناوەندی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دۆخی ڕێگای سه‌ره‌كیی ئاوایی ئاغۆتمان له ناوچه‌ی گه‌وركایه‌تیی بۆكان ناله‌باره و له ئێستادا كه وه‌رزی سه‌رما، باران و به‌فر بارینه ئەمە بووه‌ته قه‌یرانێكی جیددی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئه‌و گونده.
له‌و هه‌واڵه‌دا ڕاگه‌یەندراوه كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار به ڕێگاوبانی بۆكان تا ئێستا چه‌ندین جار به‌ڵێنین داوه كه كێشه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌تەوە و تا ئێستا كه‌س ئاوڕی لێ نه‌داته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان ڕێگای ئاوایی ئاغۆتمان بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٥ ساڵه كه به‌وه شێوه‌یه و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان هیچ هه‌وڵێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌داوه.
كێشه‌ی ڕێگاوبان له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كێشه‌یه‌كی جیددییه و وه‌كوو یه‌كێک له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕوودای هاتووچۆ دێنه ژمار.
بەگشتی كوردستاندا دۆخی ڕێگای شاره گه‌وره‌كان كاره‌سات خولقێنە و به ڕێگای مه‌رگ ناسێنراوه‌ن، و ساڵانه ده‌یان ڕووداوی دڵته‌زێن له‌و ڕێگایانه ڕوو ده‌ده‌ن.