به‌پێی ئاماره‌کان له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا تێچووی ژیانکردن و کڕینی شتومه‌ک له ئێران‌دا، لانیکه‌م ٤٠ له‌سه‌د گرانتر بووه و له هه‌ندێک بواردا زیاتر له‌و ڕێژه‌یه.
هه‌واڵده‌ریی ئیلنای سه‌ر به ڕێژیم له ڕاپۆرتێکدا له‌ژێر ناوی ''له کاره‌با هه‌تا هێلکه، هه‌موو شتێکیان گران کردووه'' نووسیویه‌تی؛ ته‌قینه‌وه‌ی ئازادسازیی نرخه‌کان به‌هێزتر و به‌رزتر له هه‌موو کاتێکه و ته‌رکشی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هه‌موو به‌شه‌کانی ئابووریی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم، کاره‌با و پسووله‌ی وزه، گۆشت، هێلکه، دۆلار، زێڕ، سکه، ماشین و خانوو له ماوه‌ی چه‌ند مانگی هاتنه‌سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی پزشکییانه‌وه به خێرایی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گران بوونه و هیچ سووچ و که‌لێنێک نییه هه‌ڵاوسان و گرانی ته‌نگی پێ هه‌ڵنه‌چنیبێت.
له نوێترین ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ڕێژیم‌دا ئاماژه به‌وه کراوه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا کرێ خانوو له شاره‌کاندا به‌نیسبه‌ت ساڵی پێشووه‌وه، ٤٢ له‌سه‌د گرانتر بووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چالاکێکی کرێکاری به ئاماژه‌دان به هه‌ڵاوسان له هه‌موو به‌شه‌کاندا وتوویه‌تی: کرێکاران له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا توانای به‌ڕێوه‌بردنی ژیان، پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، منداڵبوون و دابینکردنی سه‌رپه‌نایه‌کیان نییه و قه‌یرانی ئابووری ئێسک و پرووسکی خه‌ڵکی ده‌کرۆژێت و هه‌ڵاوسان ته‌نگی پێی هه‌ڵچنیون.