ئه‌حمه‌د نه‌جاتیان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی په‌رستاری ئاماژه‌ی به‌وه کردووه، ڕێکخراوی نیزامی په‌رستاری له هه‌وڵدایه مۆڵه‌تنامه بۆ وه‌رگرتنی په‌ره‌ستاری زیاتر ده‌ر بکات و له‌و بواره‌وه وتوویه‌تی: به سه‌رنجدان به پێویستیی پزیشکی له ئێستادا به ته‌ماین ١٠ هه‌زار و ٥٠٠ په‌رستار وه‌ربگرین.
ئه‌حمه‌د نه‌جاتیان به‌نیسبه‌ت کاری زیاتری په‌رستاران و نه‌دانی پاره‌ی زیاده‌کارییان، باسی له‌وه کردووه زێده‌کاری بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی زیاتری په‌رستاران و له‌و بواره‌وه ده‌بێت ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌و قسانه‌ی نه‌جاتیان له‌کاتێکدایه که ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، لە قۆناغی نوێی ناڕەزایەتییەکان، پەرستاران لە سێ شاری تاران، شیراز و یاسووج کۆ بوونەوە و بەرامبەر بە ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.
هه‌روه‌ها پەرستارانی ناڕازی لە شیراز لەبەردەم بینای پارێزگای فارس بە بەرزکردنەوە پلاکارت و دانی دروشمی وەکوو "یەکڕیزی و ناڕەزایەتی سەرتاسەری، ڕەمزی سەرکەوتنمانە" و "پەرستار هاوار بکە مافی خۆت داوا بکە" داوای مافەکانی خۆیان و زیادکردنی مووچەکانیان بە پێی هەڵاوسان و هەروەها دانی حەقی زیادەکارییەکانیان کردبوو.
هاوکات پەرستاران و کارمەندانی پزیشکی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە یاسووج و تاران بەڕێوە بردبوو و بە وتنەوەی درووشمی جیاواز جەختیان لەسەر داواکاری سەندیکاکانیان کردبوو و داوایان کردبوو کە وڵامی داواکاری و مافەکانیان بدەنەوە.
خولی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە هاوینی ئەمساڵ دەستی پێکردووەتەوە و لەم پێوەندییەدا مەسعوود پزشکییان ڕایگەیاندووە، دەوڵەتەکەی نایەوێ لە بەرامبەر ناڕەزایەتیی هیچ کەرت و سەندیکا و چینێکدا و‌ڵامیان بداتەوە و مافەکانیان جێبەجێ بکات.
هەروەها سەرۆکی دەوڵەت لەم دواییانەدا لە کاتی ڕێوڕەسمی ڕۆژی پەرستاراندا زیادکردنی مووچەی پەرستارانی بە مەحاڵ ڕاگەیاندبوو و له‌و بواره‌وه ڕایگەیاندبوو کە حکوومەت پارەی نییە.
دوای ناڕەزایەتیدەربڕینی پەرستاران، ناوەندە ئەمنییەکان چەندین پەرستاریان بانگ کردووە و هەروەها بەرپرسی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لێکۆڵینەوەیان لە پەرستارانی ناڕازی کردووە؛ ئەو پەرستارانە ڕایانگەیاند کە "ناڕەزایەتی نیشاندان مافی یاسایی ئێمەیە" و ڕایانگەیاند کە زانکۆی زانستە پزیشکییەکان بەنیازە بەم کارە ئەم مافە یاساییە لە پەرستاران وەربگرێت، لەکاتێکدا داواکارییەکانی ستافی پزیشکیی وڵات هەمووی یاسایین و لەسەر بنەمای دادپەروەری دامەزرا