ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ۱٤۰۳ی هەتاوی، کاک عومەر غەفووری تەمەن ٧٦ ساڵ، خەڵکی گوندی ''سەرباغچە'' سەر بە شاری بۆکان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک عومەر غەفووری کەسێکی جێگەی متمانەی خەڵکی گوند و ناوچەکەی خۆی بوو، کاک عومەر تا کاتی کۆچکردنی وەفادرا بە ڕێبازی حیزبی دێمۆکرات مایەوە.
کوڕێکی کاک عومەر بە ناوی کاک ڕەحمان غەفووری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و بۆ وەدیهێنانی ئاواتی گەڵ و نیشتمانەکەی خزمەت بە حیزب و گەل دەکا.
تەرمی کاک عومەر لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە لە گۆڕستانی میراوای بۆکان بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.