ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ''کوردپا'' له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕێژیم، حوکمی ١٠ ساڵه‌ی به‌ندکرانی ته‌عزیریی ''سروه پوورمحه‌ممه‌دی''، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ کۆمه‌ڵایه‌تیی ''نۆژینـ"'ـی ، بۆ ٥ ساڵ که‌م کردووەتەوە.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سزای ده‌رکراوی ڕۆژی دووشه‌ممه، ٥ی سه‌رماوه‌ز، به پارێزه‌ری ناوبراو ڕاگه‌یه‌ندراوه و له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سروه پوورمحه‌ممه‌دی پێشتر له‌لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی ڕێژیمه‌وه له سنه، به تۆمه‌تی ''پێکهێنانی گرووپ و ده‌سته به مه‌به‌ستی تێکدانی ته‌ناهیی وڵات'' حوکمی ١٠ ساڵ به‌ندکرانی ته‌عزیریی به‌رسه‌ردا سه‌پێندرابوو و ئه‌و حوکمه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه پێی ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ''نۆژین'' له ڕێکه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٠٤١ی هه‌تاوی له کاتی به‌دواداچوونی دۆسییه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سبه‌سه‌رکراوی ئه‌و ڕێکخراوه، له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانه‌وه له دادگای ئینقلابی ڕێژیم‌دا ده‌سبه‌سه‌ر و دوای ١٥ ڕۆژ دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی به دانی بارمته و به شێوه‌ی کاتی هه‌تا کۆتایی قۆناغه‌کانی پێڕاگه‌یشتنی دۆسییه‌که‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی به‌ناو چاکسازی و په‌روه‌رده‌ی ڕێژیمه‌وه له سنه، ئازاد کرابوو.