کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنە نیشتمانپەروەرێکی کورد لە مەهاباد

12:00 - 7 سەرماوەز 2724

دایە گەلاوێژ ئاهی، ژنێکی نیشتمانپەروەر و بە بیروباوەڕ، کچی عەلی خەزاڵ ئاهی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە گەلاوێژ خوشکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات، شەهیدان قادر ئاهی و عەبدولڕەحمان ئاهی بوو کە لە دەیەی٦٠ی هەتاویدا لە شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا گیانیان لەپێناو ڕزگاریی خاک و خەڵکی کوردستاندا فیدا کرد.

هەروەها ناوبراو پووری شەهید جەلال قوڕەیشی، شەهیدێکی دیکەی حیزبی و دێموکرات و هاوڕێ شۆڕش ئاهی، هونەرمەندی نەتەوەیی و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

دایە گەلاوێژ شانازیی بە بیروباوەڕی خۆی و برا شەهیدەکانی و خزم و گەلە خەباتکارەکەی دەکرد و هەتا دوا هەناسەی ژیانی بە ئاواتی سەرکەوتنی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و گەلەکەی و وەدیهێنانی خەونی شەهیدان و ڕزگاریی کوردستان ژیا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.