به‌ندکراوانی ناڕازی به سزای له‌سێداره‌دان له ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران‌دا به کۆمه‌ڵ مانیان له خواردن گرتووه.
ئه‌و به‌ندکراوانه به‌نیسبه‌ت ده‌رکردنی سزای له‌سێداره‌دانی فه‌له‌یی بۆ ناڕازییان به تایبه‌ت دوو به‌ندکراوی سیاسی له ورمێ و شه‌ش تۆمه‌تلێدراوی دۆسییه‌ی ئێکباتان "له ژێر ناوی ڕێکاری حکوومه‌ت بۆ ڕێگری‌کردن له په‌ره‌پێدانی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران" هۆشدارییان داوه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که گیانی چوار به‌ندکراوی عه‌ره‌ب له مه‌ترسیدایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو، به‌ندکراوانی سیاسی و غه‌یره‌سیاسی بۆ ٤٤ـه‌مین حه‌فته‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به‌نیسبه‌ت ده‌رکردنی سزای مەرگ و که‌ڵکوه‌رگرتن له سزای له‌سێداره‌دان بۆ دروستکردنی ترس و دڵه‌ڕاوکێ، به‌شێوەی کۆمه‌ڵ مانیان له خواردن گرتووه.
ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان بۆ جارێکی تر وێڕای مه‌حکومکردنی ته‌واوی له‌سێداره‌دراوان و ڕه‌وتی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادگایی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه، له کاتێکدا که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ کێشه‌ی خۆبژێوی به‌ره‌وڕوویه و ڕێژیم له چاره‌سه‌رکردنیان دۆش داماوه و له ترسی خۆپیشاندان و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه لە له‌سێداره‌داندا ده‌بینێت.
له‌و به‌یانییه‌دا باس له‌وه کراوه که له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیکه‌م ٢٥ که‌س و له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا ١٤٠ که‌س له سێداره دراون.
شایانی باسه له‌و به‌یانییه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌و سزایانه هیچ جۆره به‌رگێڕه‌وه‌یه‌کی نییه و سزای حوکمی تاکه‌که‌سی نییه به‌ڵکوو ئامانجی سیاسی و دروستکردنی ترس و تۆقاندنی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووه.
له به‌یانییه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا نووسراوه که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو به‌ندکراوی سیاسی کورد به ناوه‌کانی مێهران حه‌سه‌نزاده و حه‌مید عه‌بدوڵڵازاده به‌پێی حوکمێکی نامرۆڤانه‌وه له‌لایه‌ن ڕێژیمی سه‌رکوتکه‌ری کۆماری ئیسلامییه‌وه، له سێداره دراون.
جێگای ئاماژه‌یه کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ژێر ناوی "بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا" بڕیارنامه‌یه‌کی خسته ده‌نگدانه‌وه که به کۆی ٧٧ ده‌نگی ئه‌رێنی، په‌سه‌ند کرا.
له‌و بڕیارنامه‌دا هاتووه که جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دراوان له ئێران‌دا که زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، جێگای نیگه‌رانییه و هه‌روه‌ها پێشێلکردنی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه.
هەتا ئێستا ٢٥ بەندیخانەی: نەغەدە، ورمێ. خۆی، سەڵماس، کامیاران، مەریوان، بانە، سەقز، بەندیخانەکانی ئێڤین ''بەندی ژنان، بەندی ٤ و ٨ی پیاوان''، قزڵحەسار''یەکەکانی ٣ و ٤''، ناوەندی کەرەج، تاران، ئەراک، خوڕەماوا، ئەسەدئاوای ئیسفەهان، شیبانی ئەهواز، نیزامیی شیراز، بەم، کەهنووج، مەشهەد، قائیمشەهر، لاکان، ڕەشت، ئەردربێڵ، تەورێز و دەستگردی ئیسفەهان، پەیوەست بوونە بە کەمپەینی نا بۆ لەسێدارەدان.