کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

12:03 - 8 سەرماوەز 2724

ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، کاک ئیبراهیم قادری ناسراو بە برایم باڵدار، خەڵکی گوندی گەرماوانی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵەکانی ٤٦-٤٧ دا وێڕای برایەکی بە ناوی محەممەد پەڕیوەی باشووری کودستان بوو و وەک پێشمەرگە، تێکۆشانی خۆی لەنێو حیزبدا دەست پێ کرد. کاک برایم هەتا ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی وێڕای هاوڕێیانی حیزبی لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بوو.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ئەرکی پێشمەرگایەتی بەردەوام بوو و ئەوەندەی لە توانایدا بوو لە هیچ ئەرکێکی حیزبی خۆی نەدەبوارد و خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی دەکرد.

ناوبراو لە ساڵی ٦٣‌ەوە وەکوو ئەندامی حیزب لە شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.