لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له نامەیه‌کدا ڕوو له غوڵامحوحسێن ئێژه‌یی، سه‌رۆکی ده‌زگای به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم نووسیویه‌تی: وریشه مورادی به زووترین کات ئازاد بکه‌ن و سزای له‌سێداره‌دانی هه‌ڵبوه‌شنێنه‌وه.
له نامه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ غوڵام‌حوسێن ئێژه‌ییدا باس له ڕه‌وتی دادگایی‌کردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه کورده به ورده‌کارییه‌وه کراوه.
هه‌روه‌ها له‌و نامه‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپرسانی ڕێژیم له هه‌مبه‌ر خۆڕاگریی وریشه مورادی له به‌ندیخانه‌یان به ''هه‌وڵی تۆڵه‌کردنه‌وه'' له قه‌ڵه‌م داوه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له دووتوێی نامه‌یه‌کدا داوای له غوڵامحوحسێن ئێژه‌یی، سه‌رۆکی ده‌زگای به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم کردووه که به زووترین کات وریشه مورادی ئازادی بکه‌ن و سزای زاڵمانه‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه کورده، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له‌و نامه‌یه‌دا باس له ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌ری، دادگایی و خۆڕاگریی وریشه مورادی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین کراوه و ئاماژه به مافی بێ ئه‌ملاولای به‌ندکراوان به‌نیسبه‌ت دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان کراوه.
وریشه مورادی، به‌ندکراوی سیاسی تەمەن ٣٩ ساڵ، له ڕێکه‌وتی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ڕێژمه‌وه له تاران، به تۆمه‌تی به‌غی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ناوبراو له ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له ده‌وروبه‌ری شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر کرا و له ڕێکه‌وتی ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دوای تێپه‌ڕاندنی هه‌موو قۆناغه‌کانی لێپرسینه‌وه له گرتنگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناسراو به به‌ندی ٢٠٩ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، بۆ به‌ندی ژنانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ڕاگوێزرا.
وریشه مورادی له به‌ندیخانه‌دا و له دووتوێی نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا باسی له‌وه کردووه که له ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکردنیدا، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی جیسمی و ڕه‌وانیدا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدام و توندوتیژیی جنسییان لێ کردووه.