کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ئێران ڕایگه‌یاندووه که به‌شداربووان و زامچه‌شتووانی سه‌رکوتی توندوتیژانه‌ی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه، به زووترین کات پێویستییان به دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان، دادپه‌روه‌ری و وڵامده‌ربوون به‌نیسبه‌ت پێشێلکردنی مافی مروڤ و جینایه‌ته دژه‌مرۆییه‌کانی ڕێژیمه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌ز، کۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان، ڕاپۆرتێکی له‌مه‌ڕ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ساڵی ١٤٠١، بڵاو کرده‌وه.
ئه‌و کۆمیته‌یه پێشتریش له ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌ز، له دانیشتنێکی فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ زیاتر له ٥٠ ژن و پیاو که دوابه‌دوای شۆڕشی ژینا له ئێران هه‌ڵاتوون، له شاری موونیخی ئاڵمان، کۆ بوونه‌وه، که هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه باسیان له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم کردووه.
سارا حوسێن، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ئێران وتوویه‌تی: ''له‌و دانیشتنه‌دا، به‌شداربووان له‌وانه منداڵان، ژنان، پیاوان و لاوه‌کان، پێویستیی خۆیان بۆ ده‌سپێڕاگه‌یشتن به ڕاستی، دادپه‌روه‌ری و قه‌ره‌بووی زیانه‌کانیان دووپات کردووه‌ته‌وه. ده‌نگی ئه‌وان ته‌وه‌ری ڕێگه‌ی دادپه‌روه‌ری و وڵامدانه‌وه‌یه به داخوازییه‌کانیان''.
کۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان باسیان له‌وه کردووه که به‌شداربووانی ئه‌و دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌یه که‌سانێکن که له دوای شۆڕشی ژینا و سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١وه ناچار بوونه له ئێرانه‌وه هه‌ڵبێن، هه‌ندێک له‌وان قوربانیی توندوتیژی، ئه‌شکه‌نجه و ده‌ستدرێژی جینسین و هه‌ندێکی دیکه‌یان که‌مه‌ندام و ته‌نانه‌ت نابینا بوونه.
به‌شداربووان و برینداره‌کانی په‌ڕیوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای شۆڕشی ژینا، دوایان له کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه که به کرده‌وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ کۆتاییهێنان به سەرکوت و ڕێژیمی ئێران ناچار بکه‌ن به ڕه‌چاوکردنی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها خوازیاری دابینکردنی پێداویستیی به‌شه‌ردۆستانه، پزیشکی، ڕه‌وانی و ده‌رهێنانی ویزای به‌شه‌ردۆستانه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا شاهین سه‌ردار عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌و کۆمیته‌یه له‌و باره‌وه وتوویه‌تی: بیستنی بیره‌وه‌ریی ناخهه‌ژێنی به‌شداربووان، وه‌بیرمان دێنێته‌وه که پێویسته به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر سه‌رکوتی به‌رده‌وامی ڕێژیم‌دا، هاودڵ و پشتیوانی‌یان بین.