ڕۆژی هەینی، ٩ی سەرماوەز، کاک کەریم ئەحمەدی ناسراو بە کەریمی ڕەسوو خڕێ خەڵکی پیرانشار بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە کوچی دوایی کرد.
کاک کەریم ئەحمەدی لە ساڵی ١٣٤٥ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٥٩هەتا ساڵی ١٣٦٢ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا و لە لکی یەکی هێزی ئاوارە خزمەتی کردووە.
ناوبراو دواتر بە هۆی گرفتی ژیانی بنەماڵەیی و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات و لە خزمەت بە دۆزی ڕەوای کورد بەردەوام بوو.
برایەکی ناوبراو بە ناوی جەعفەر ئەحمەدی، لە ڕێزەکانی حیزبدا شەهید بووە.
شەهید جەعفەر ساڵی ١٣٤٧ لە دایک بووە و لە ساڵی ٦٩دا لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو.
تەرمی کاک کەریم، لە زەرگەتەنی پیرانشار و لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک سپێردراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.