له دوای لابردنی دراوی تایبه‌ت به ده‌وا و ده‌رمان له ئێران‌دا، ده‌وڵه‌وتی مه‌سعوود پزشکییان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی جیددیی ته‌ندروستی و ده‌رمانی بووه‌ته‌وه.
کارناسانی بواری ته‌ندروستی، به‌رپرسانی ڕێژیم، پزیشکان و چالاکانی مافی مرۆیی له ئێران‌دا به‌نیسبه‌ت قه‌یرانی جیددیی ده‌وا و ده‌رمان له ئێران‌دا، هۆشداریی داوه و ڕایانگه‌یاندووه که له داهاتوویه‌کی نزیکدا به شێوه‌ی ته‌واویه‌تی دراوی تایبه‌ت به ده‌وا و ده‌رمان ده‌بڕدرێت.
هه‌رکام له حه‌سه‌ن نایب هاشم، پزیشک و چالاکی مافی مرۆیی، ئه‌حمه‌د عه‌له‌وی، مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵه‌ری ئابووری، ڕۆژی هه‌ینی، ٩ی سه‌رماوه‌ز، له لێدوانێکدا له‌مه‌ڕ شڕۆڤه و به‌دواداچوونی گیروگرفته‌کانی که‌رتی ته‌ندروستی، ده‌رمان و بوودجه‌ی دابین‌کراو بۆ ئه‌و که‌رته، هۆشداریی جیددیان داوه که ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵگای ئێران زۆر لاوازه و به‌رده‌وامیی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕێژیم لێکه‌وته‌ی زۆر مه‌ترسیداری به‌دواوه‌یه.
حه‌سه‌ن نایب هاشم ڕه‌خنه‌ی له ده‌وڵه‌تی پزشکییان گرتووه که لابردن و بڕینی دراوی تایبه‌ت به ده‌رمان، نرخی ده‌رمان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گران ده‌کات و بارودۆخی ئێستای ئێران هه‌ڵگری ئه‌و قه‌یرانه‌ی نییه.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که دابینکردنی هه‌موو دراوی تایبه‌ت به ده‌رمان سه‌باره‌ت به ئێران که‌متر له ١٣ میلیارد یۆرۆیه وتوویه‌تی: ئه‌و ڕێژه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک پێویستیی ته‌ندروستیی ئێران دابین ناکات، خه‌رجکردنی ئه‌و بوودجه‌یه به‌مه‌به‌ستی تایبه‌ت و حکوومه‌تی له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه به‌جێی که‌ڵکوه‌رگرتن له که‌رتی ته‌ندروستییدا، گیانی خه‌ڵکی ئێران به شێوه‌ی جیددی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
شایانی باسه ده‌وڵه‌تی پزشکییان له کاتێکدا هه‌وڵی لابردن و بڕینی ئه‌و دراوە تایبه‌ته ده‌دات که ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیسی ڕێژیم له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردبوو که یه‌ک له سه‌ر سێی خه‌ڵکی ئێران توانای دابینکردنی پێداویستیی ته‌ندروستییان نییه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی سه‌ندیکای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی مرۆیی له به‌هاری ئه‌مساڵدا هۆشداری دابوو که پێویسته که‌ره‌سته‌ی خاوی ده‌رمان هاورده بکه‌ین به‌ڵام هه‌ندێک ناوه‌ند و بانکی ناوه‌ندیی ڕێژیم ڕێگریان کردووه.