
ئه‌نریکه مورا، جێگری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا باسی له وتووێژی ''ڕاشکاوانه'' له‌گه‌ڵ جێگری سیاسی و هه‌روه‌ها جێگری یاسایی و نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له ژێنێڤ کردووه.
به وته‌ی ئه‌نریکه مورا، ئه‌و دیداره به‌نیسبه‌ت پێداگری له‌سه‌ر ڕاگرتنی پشتیوانیی نیزامیی ڕێژیم له مۆسکۆ، دیتنه‌وه‌ی ڕێکاری دیپلپماتیک بۆ دۆسییه‌ی ناوکیی ڕێژیم، شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که و دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران کراوه‌ته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بابه‌تی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم کردووه و وتوویه‌تی: ئه‌و بابه‌ته پێویستی به ڕێگه‌چاره‌ی دیپلۆماتیک هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له هه‌ژماری ئیکسی خۆیدا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و دیداره‌دا نووسیویه‌تی: یه‌کیه‌تیی ئورووپاش ده‌بێت واز له ڕه‌فتاری خۆپه‌سه‌ندانه و نابه‌رپرسانه‌ی خۆی بێنێت و له بابه‌ت و ململانێکانی ئاسیا و بابه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ست هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له درێژه‌ی نووسینه‌که‌یدا به‌نیسبه‌ت به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمه‌وه نووسیویه‌تی: یه‌کیه‌تیی ئورووپا له هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکردن و باوه‌ڕ به‌خۆبوونی پێویست، سه‌رده‌مانێکه ڕۆڵی شوێندانه‌ریی خۆی له ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها عه‌باس عێراقچی، وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم، ڕۆژێک پێش ئه‌و دانیشتن و دیداره وتبووی: به‌و دانوستان و دانیشتنانه خۆشبین نیم.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند کاتژمێر پێش ده‌سپێکی ئه‌و وتووێژ و دانوستانه، ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که نیشان ده‌دات ڕێژیمی ئێران له هه‌وڵی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نه‌ته‌نز و فۆردۆدایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی ڕێژیم ئه‌و هه‌وڵه‌ی خۆیان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که دوو تاڤگه‌ی نوێیان له دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز دامه‌زراندووه و ده‌سپێکی ئه‌و کاره‌یان به دامه‌زرانی دوو تاڤگه ده‌ست پێ کردووه.