کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترامپ سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی ئەمریکا ڕاگەیاند

13:29 - 16 خەزەڵوەر 2724

دۆناڵد ترامپ لەنێو ئاپۆڕای لایەنگەرانی خۆیدا سەرکەوتنی خۆی لە خولی ٤٧ ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئەمریکادا ڕاگەیاندوو و خۆی وەکوو ٤٧مین سەرۆککۆماری ئەمریکا ناساند.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر ١٤٠٣ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ لەنێو لێدوانەکانی خۆیدا ئەو سەرکەوتنەی وەکوو ''سەرکەوتنێکی ناوازە" ناو لێ بردووە و وتوویەتی: ''بە ئاکامێکی سیاسی چاوەڕواننەکراو گەیشتووین''.

لە ئێستادا ترامپ بە بەدەستهێنانی ٢٦٧ دەنگی ئیلێکتڕاڵ، لە ڕەکابەریی لەگەڵ جۆی هاریس کە ٢١٤ دەنگی هەیە، لە پێشترە و تەنیا بە بەدەستهێنانی ٣ دەنگی تر دەبێتە ٤٧مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

جێگای ئاماژەیە دۆناڵد ترامپ بەربژێری حیزبی کۆماریخوازان و کامالا هاریس وەکوو بەربژێری حیزبی دێموکراتەکان لە سەر بەدەستهێنانی ٢٧٠ دەنگی ئێلێکتڕاڵ کێبڕکێیان کردووە.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا خەڵکی ئەو وڵاتە دەتوانن بە چەند شێوەی وەکوو دەنگدانی ئاسایی، دەنگدانی پێشوەختە، دەنگدانی ئانلاین، دەنگدان بە لە ڕێگای ئیدارەی پۆستەوە، بەشداریی لە هەلبژادنەکەدا بکەن.

هاوکات لەگەڵ هەبژرادنی سەرۆککۆماری لە ئەمریکا، هەلبژاردنی ئەنجومەنی پیران و نوینەرایەتییش بەڕێوە دەچێت و هەتا ئیستا لە هەڵبژاردنی پیراندا حیزبی کۆماریخوازان لە کۆی ١٠٠ کورسی لە ٥٠ ویلایەتدا، ٥١ کورسیان بە دەست هێناوە و لە هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیشدا کۆماریخوازان لە کۆی ٤٣٥ ئەندام، ١٩٤ کورسیان بردووەتەوە و حیزبی دێموکراتەکانیش کورسیەکانیان بووەتە ١٦١ کورسی.