کاک محەممەد ئەمین کەریمینا، ناسراو بە وەستا محەممەد کەریمی نیا، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە، لە سەقز کۆچی دوایی کرد.
کاک محەممەد ئەمین، بۆ چەندین ساڵ پێشمەرگە بووە و دواتر لە سەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە بۆ شاری سەقز.
ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی حیزب و گەلەکەی، وەفادار مایەوە.
جێگای باسە کاک وەستا محەممەد ئەمین برای شەهید محەممەد ساڵح کەریمی نیایە.
شەهید محەممەد ساڵح لە ئاکامی کەوتنە کەمینێکدا لە نزیک ئاوایی دەگاگا لە سەرشیوی سەقز تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.