دوایین ئەنجامی دەنگدانەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەریدەخەن کە حیزبی کۆماریخوازان ٥٢ کورسی و دێموکراتەکان ٤٢ کورسی لە مەجلیسی سێنایان بەدەست هێناوە. بەم شێوەیە حیزبی کۆماریخواز مەرجی بەدەستهێنانی لانیکەم ٥٠ کورسی بۆ پێکهێنانی زۆرینەی مەجلیسی سێنای بەدەست هێناوە.
تا ئێستا ئەنجامی دەنگەکانی ئیالەتەکانی پێنسیلڤانیا، ویسکانسێن، ئاریزۆنا و میشیگان ڕانەگەیەندراوە.
هەروەها کۆماریخوزان بە بەدەستهێنانی ٢٠٣ کورسی لە بەرامبەر ١٧٨ کورسی دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نوێنەراندا لە پێش دێموکراتەکاندان.
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ٤٣٥ ئەندامی هەیە و هەر حیزبێک بۆ زاڵبوون بەسەریدا لانیکەم پێویستی بە ٢١٨ کورسی هەیە.
هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئەمریکادا، ئەمریکاییەکان بۆ هەڵبژاردنی ٣٤ سێناتۆر، واتە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەندامانی مەجلیسی سێنا، هەروەها بۆ ٤٣٥ ئەندامی مەجلیسی نوێنەران دەنگیان دا. لە لایەکی دیکەوە شارۆمەندانی ١١ ویلایەت لە کۆی ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی فەرمانداری ویلایەتەکەیان دەنگیان دا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر ١٤٠٣ی هەتاوی، خولی ٤٧ ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئەمریکا کۆتایی پێهات و دۆناڵد ترامپ سەرکەوتنی بەدەست هێنا و لەنێو لێدوانەکانی خۆیدا ئەو سەرکەوتنەی وەکوو ''سەرکەوتنێکی ناوازە" ناو لێ بردووە و وتوویەتی: ''بە ئاکامێکی سیاسی چاوەڕواننەکراو گەیشتووین''.