ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، کاک حەمەدەمین شەلی خەڵکی گوندی نەرزەمێز لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد .
کاک حەمەدەمین ساڵی ٦٩ بوو بە پێشمەرگە و ئازایانە هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد.
ناوبراو ساڵی ٧١ لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە خزمەت بنەماڵەکەی وهەتا دواساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
برایەکی ناوبراو بە ناوی سمایل محەممەدی کادری حیزب بوو کە بەداخەوە ساڵی ٦٨ لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە بێمزۆرتێ شەهید بوو .
برایەکی دیکەی ناوبراو بەنێوی کاک ڕەحیم محەممەدی کەمئەندامی حیزبی دێموکراتە و ئێستا دانیشتووی ئورووپایە .
وزارەتی ئیتلاعات چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لە کاک حەمەدەمین کردووە بەڵام ناوبراو چاونەترسانە وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەسەر راسپاردەی خۆی بە جلوبەرگی خاکییەوە ئەسپەردەی خاکی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.