بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی سۆمای ورمێدا، ڕێژیم گوشاری خستووتە سەر قوتابییان تاکوو ببنە بەسیج و کارتی بەسیجبوون وەربگرن.
بەپێی زانیارییەکان، سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ناوچەکانی هۆوەسن، مەڕنێ، جۆهنی و سێرۆ گوشاری خستووتە سەر کچە قوتابییانی ئەم ناوچانە کە ببنە ئەندامی بەسیج و بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکان، قوتابییەکانی هۆوەسن، مەڕنێ، جۆهنیان بردوونەتە پاسگای سێرۆ چەکیان پێ داون و تەقەیان پێ کردوون.
ئەم هەوڵەی ڕێژیم لەکاتێکدایە کە بەپێی کۆنوانسیۆنەکانی مافی منداڵان کە ڕێژیمیش واژۆی کردوون، چەکدارکردنی منداڵان ڕێگەپێدراو نییە.
ڕێژیم بە مەبەستی سەرکوتکاریی زیاتر، لە هەوڵدایە بە بەسیجکردنی قوتابییان ناچاریان بکات کە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی خۆیدا بجووڵێنەوە.
لە درێژەی بزووتنەوەی ژینادا، قوتابییان لە شارەکانی کوردستان بەسێکی گرینگ لە ناڕازییان بوون.