
دوو به‌رپرسی ئیسرائیلی له وتووێژ له‌گه‌ڵ نیویۆرک تایمز جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که بۆ یه‌که‌مجار له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا و له دوای شه‌ڕی ناسراو بە "یۆم کیپوور" له ساڵی 1973ی زاینییدا، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سەرماوەز هێزی زەمینیی ئیسرائیل سنووری سووریه‌ی به‌زاند و له‌و بنکانه‌ی کە ئه‌رته‌شی سووریه چۆڵی کردووه، جێگیر بوونه.
سه‌قامگیریی هێزه‌کانی ئیسرائیل له نێو خاکی سووریه‌دا هاوکاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی سه‌رکه‌وتووانه‌ی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ده‌مێشق و هه‌ڵاتنی ناوبراو له‌و وڵاته.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، هێزه‌کانی ئیسرائیل لووتکه‌ی کێوی حه‌رموونیان له سنووری سووریه لەگەڵ ئیسرائیل کونتڕۆڵ کردووه و چه‌ند شوێنێکی ستراتیژیکی دیکه که بۆ کونتڕۆڵی ناوچه‌که پێویستن، گرتووه دەست.
به‌پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز به‌رپرسان و شڕۆڤه‌کارانی ئیسرائیل لەهەمبەر به‌هێزبوونی گرووپه چه‌کداره‌کان له دوای ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه و ئاماده‌کاریی پێویستیان بۆ ئه‌گه‌ری وەها ڕووداوگه‌لێک ئەنجام داوە.
بێنیامین نێتانیاهوو، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز فه‌رمانی به ئه‌رته‌شی وڵاته‌که‌ی داوه که ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و سووریه بخه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیان و له‌و بنکانه‌ی که ئه‌رته‌شی سووریه چۆڵی کردووه، جێگیر بن.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگەیاندووە: "فه‌رمانم داوه به ئه‌رته‌ش بنکه چۆڵه‌کانی ئه‌رته‌شی سووریه کۆنتڕۆڵ بکەن تاکوو دڵنیا بینه‌وه هیچ هێزێکی دژبه‌ر له سنووری ئیسرائیل‌دا سه‌قامگیر نابێت".
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاڤیخای ئێدرعی، وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل وتی: "له پێنج گوندی هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان دوو وڵات حکوومه‌ت نیزامیمان ڕاگه‌یاندووه و به دانیشتووانمان وتووە تاکوو ئاگادارکردنه‌وه‌ی دیکه له ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه".
شایانی باسه ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌کدا به ئاماژه‌دان به دەستێوەرنەدان له دۆخی نێوخۆیی سووریه ڕایگه‌یاندووە، تا کاتی پێویست بۆ پاراستنی ناوچه سنوورییه‌کان و به‌رگری له ئیسرائیل و هاووڵاتییانی، درێژه به‌و ئۆپەراسیۆنە ئەدات.