کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە بۆکان

11:32 - 20 سەرماوەز 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، کاک توفیق فاروقی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی گوێگجەلی و دانیشتووی شاری بۆکان بەهۆی نەشتەرگری فەقەراتی پشت لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد.

کاک توفیق لە لووتکەی خەباتی چەکداری ساڵەکانی ٦٥ و ٦٦ پێشمەرگە بوو پاشان لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێو بنەماڵەکەی و لەو ماوەیە وەک کەسایەتییەکی خۆشەویستی خەڵک و حیزب لە نێوخۆ ئەرکی کوردایەتی بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و زۆر جار بۆنە نیشتمانییەکان لە ماڵی ئەودا بەڕێوە دەچوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.