خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان (لقی چیانە) له ئاوایی ''بادیناوێ''، سەر بە شاری پیرانشار بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لقی پیرانشار بە بەشداریی پۆلێک کچ و کوڕی فێرخواز، خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی بەڕێوە برد.
لەو خولە فێرکارییەدا کە بۆ پەرەدان بە زمان و فەرهەنگی کوردی بەڕێوە چوو، مۆحسێن محەممەدنژاد و کاک بەرزە لە وانەبێژانی ڕێنووسی زمانی کوردی بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە بەشداریی فێرخوازان و بەشداریی چەند کەسایەتیی فەرهەنگیی شاری بۆکان، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە لە بنکەی سەرەکیی شاری بۆکان بڕوانامە پێشکەشی قوتابییانی خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی کرا.
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە بۆکان لەلایەن کۆمەڵێک لاوی نیشتمانپەروەرەوە دامەزراوە و لە ڕاستای پەرەدان بە زمان و فەرهەنگی کوردی، ساڵانە بە بەڕێوەبردنی چەندین خولی فێرکاری، خزمەت بە زمان و شوناسی کورد دەکات ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نوێنەرایەتیی چالاکی هەیە.