دوو هاوپه‌یمانیی سیاسی "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ'' و "هاوپه‌یمانی گشتگیر بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران" له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا سەبارەت به ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سووریه دژکرده‌وه‌یان نیشان دا و ئه‌وه‌یان به تێکشکانی ماشینی شه‌ڕی ڕێژیمی ئێران له‌قه‌ڵه‌م داوه.
له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه که ١٣ ساڵ له ناڕه‌زایه‌تیی ئاشتیخوازانه له سووریه که به سه‌رکوت، به‌ندکران، ئه‌شکه‌نجه، بۆمبارانی شیمیایی و کوشتاری به‌ربڵاوی دژبه‌رانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دی به دواوه بوو، تیده‌په‌ڕێت که له ئاکامدا له ٧ی دێسامبری ٢٠٢٤ دیکاتۆری خوێنڕێژی ئه‌سه‌د له‌نێو چوو.
ئه‌و دوو هاوپه‌یمانییه سیاسییه به ئاماژه‌دان به ڕۆڵی ڕێژیم و حیزبۆڵڵا له سه‌رکوتی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د، باسیان له‌وه کردووه که سپای قودس به فه‌رمانی خامنه‌یی و له‌ژێر ڕکێفی فه‌رمانده‌یی قاسم سوله‌یمانیدا به ناردنی هێز، ئیمکانات، چه‌کوچۆڵ و خه‌رجکردنی چه‌ندین میلیارد دۆلار له پووڵی خه‌ڵکی ئێران، هۆکاری سه‌ره‌کیی مانه‌وه‌ی ڕێژیمی سووریه بوون.
ئه‌و دوو هاوپه‌یمانییه سیاسییه وێڕای خواستنی هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ خه‌ڵکی سووریه و ڕێزگرتن له مافی هه‌موو که‌مینه و ئایینێک، به‌رقه‌راریی ئاشتی له ناوچه‌که‌یان وه‌کوو دژه‌ژه‌هری ڕێژیم له‌قه‌ڵه‌م داوه که خه‌ڵکی ئێران زیاتر له جاران له تێکه‌وه‌پێچانی ئه‌و ڕێژیمه نزیک ده‌کاته‌وه.
له کۆتایی ئه‌و به‌یاننامەیە‌دا هاتووه: بێگومان لاوازی و تێکه‌وه‌پێچانی ماشینی شه‌ڕی ڕێژیم له ناوچه‌که، به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی خه‌ڵکی ئێرانه.