
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سەرماوەز، دایه فاتمە نەورۆزی ناسراو بە ''حاجی خانم'' خەڵکی گۆندی قاسملوو و دایکی شەهید ڕەحمان عەرەبی بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە لە تەمەنی نزیک لە ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
حاجی خانم ژنێکی نیشتمانپەوەر و حیزبدۆست بوو و هەمیشە بە ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان بوو.
شەهید ڕەحمان عەرەبی کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات بوو کە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە بەندیخانەی شاری ورمێ گولـلەباران کرا و تێکەڵ بە کاراونی نەمرانی حیزب و گەل بوو.
تەرمی دایە خانم لە گوندی قاسملوو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.