
ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه به‌نیسبه‌ت ده‌فرایه‌تیی پیتاندنی ئۆرانیۆمی زیاتر له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه به جیددی نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوه و داوایان له ڕێژیم کردووه ده‌ست له‌و کاره هه‌ڵبگرێت.
هه‌ر سێ وڵاتی ئورووپایی دوایین هه‌وڵه‌کانی ڕێژیمی ئێران به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ٦٠ له‌سه‌دی له ناوه‌ندی ژێرزه‌وینیی فۆردۆیان به توندی مه‌حکووم کرد.
ڕافائێل گرووسی، سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی سه‌رماوه‌ز به هه‌واڵده‌ریی "ڕوویتێرز"ی ڕاگه‌یاند که ئێران ده‌فرایه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو خۆی به ڕێژه‌یه‌کی زۆر په‌ره پێ داوه و به ئاستی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆم نزیک بووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ر سێ وڵاتی ئورووپایی‌دا هاتووه: "ئیمه له‌وه‌ی ئێران توانایی پیتاندنی خۆی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی سانتێرفیووژی به‌کارهێندراوی زیاتر کردووه، نیگه‌رانین".
هه‌رکام له وڵاتانی ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه له واژۆکه‌رانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوکیی ناسراو به به‌رجام له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێرانن و جه‌ختیان له سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ڕێژیم بۆ پێشێلکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه کردووه و وتوویانه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێژیم هیچ پاساوێکی جێگای باوه‌ڕی نییه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه: "ئێمه داوا ده‌که‌ین ئێران که هه‌وڵه‌کانی خۆی له‌و ڕاستایه‌دا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و به زووترین کات ده‌ست له‌و ململانێیانه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت".