
حەیدەر فەتاحی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمەوە بە سێ ساڵ و یەک مانگ بەندکران سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، لەم دواییانەدا حەیدەر فەتاحی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵی مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەم شارە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم بە ٣٧ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا دراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای دەرکراو بە شێوەی فەرمی بە ئەم هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.