بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، بێهزاد دادخا و دوو مامۆستا بە ناوەکانی ئازاد خادم و سارۆ عەزیزی، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەم چوار هاووڵاتییە ڕووبەڕووی تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و ئەندامبوون لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیم" بوونەتەوە.
هەروەها بڵاوکراوەتەوە کە عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، ئازاد خادم، سارۆ عەزیزی و بێهزاد دادخا لە زیندانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگیراون.