
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا، له ئێستادا له هه‌وڵدایه ڕیچارد گرێنێڵ، سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای زانیاریی ده‌وڵه‌تی پێشووی وه‌کوو نێردراوی تایبه‌ت به کاروباری ئێران دیاری بکات.
ڕوویتێرز له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی له‌وه کردووه هه‌تا ئێستا ڕوون نییه بڕیاری کۆتایی و نه‌گۆڕی ترامپ له‌هه‌مبه‌ر گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی داهاتووی به‌نسیبه‌ت ڕێژیمی ئێرانه‌وه چۆن ده‌بێت و بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم له سیاسه‌تی گه‌مارۆ، دیپلۆماسی یان گه‌مارۆ ـ دیپلۆماسی کامیان ڕه‌چاو ده‌کات.
ڕیچارد گرێنێڵ، پێشتر باڵوێزی ئه‌مریکا له ئاڵمان، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا بۆ وتووێژی ئاشتی له نێوان سێربستان و کۆزۆڤۆ بوو و هه‌روه‌ها وه‌کوو سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ریی زانیاریی میللیی ئه‌مریکا له خولی سه‌رۆککۆماری ترامپدا کاری کردووه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، دۆناڵد ترامپ له یه‌که‌م خولی سه‌رۆککۆماری خۆیدا له ساڵی ٢٠٢٠ له چوارچێوه‌ی "گوشاری لانیزۆریـ"ـی‌دا فه‌رمانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانی فرمانده‌ی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ده‌رکرد و به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ناوبراو و چه‌ند که‌سی تر کوژران.
ڕێچارد گرێنێڵ، پێشتر له به‌رامبه‌ر ڕێژیم‌دا هه‌ڵوێستی توندی گرتووه‌به‌ر له‌وانه‌ش؛ به‌هۆی له‌سێداره‌دانی نه‌وید ئه‌فکاری وه‌رزشوانی به ناوبانگی ئێرانی له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه، داوای له کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆله‌مپیک کردبوو که تیمی وه‌رزشی ڕێژیم له کێبڕکێی ئۆله‌مپیک بێبەش بکات و هه‌روه‌ها ڕەخنه‌ی توندی له به‌ڕێوه‌به‌رانی تویتێر له‌مه‌ڕ ئیزندان به به‌رپرسانی ڕێژیم بۆ چالاکیکردن و دانانی هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌ی نوێ له‌و به‌رنامه‌یه‌دا گرتبوو و داوای له به‌رپرسانی تویتێر کردبوو هه‌ژماری به‌رپرسانی ڕێژیم بسڕێته‌وه.
خولی چوار ساڵه‌ی سه‌رۆککۆماریی دۆناڵد ترامپ له ٢٠ی ژانویه‌ی ساڵی داهاتووی زایینی‌دا ده‌ست پێ ده‌کات.