
شیرکه‌تی دابه‌شکردنی کاره‌بای پارێزگای سنه له‌مه‌ڕ بڕینی کاره‌بای ناوه‌نده پیشه‌ییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه به‌تایبه‌ت شاری سه‌قز، خاوه‌نی ناوه‌نده پیشه‌ییه‌کانیان ئاگادار کردووه‌ته‌وه که له حه‌فته‌یه‌کدا دووجار کاره‌باکه‌یان ده‌بڕن.
ئه‌و شیرکه‌ته‌ی ڕێژیم بڕینی کاره‌بای گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ که‌میی سووته‌مه‌نیی ناوه‌ندی وزه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به‌هۆی به‌کارهێنانی زیاتری گاز له مانگه سارده‌کانی ساڵدا و ئه‌و ڕه‌وته هه‌تا کۆتایی سه‌رماوسۆڵه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و شیرکه‌ته ڕایگه‌یاندووه که بڕینی کاره‌با، به‌شی ئیداریی ناوه‌نده پیشه‌ییه‌کانیش له‌خۆ ده‌گرێت و له‌و باره‌وه وتوویانه:" به‌کارهێنه‌رانی کاره‌با له به‌شی ئیداری پێویسته به مه‌به‌ستی ده‌ستپێوه‌گرتن و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی کاره‌با، هه‌وڵ بده‌ن ڕێژه‌ی کاره‌با له کاتی ئیداری ١٥ لەسه‌د و دوای کاتی ئیداری ٢٠ لەسه‌د که‌م بکه‌نه‌وه".
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پارێزگاکانی کوردستان له ڕۆژدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێر کاره‌بایان لێده‌بڕدرێت.
بڕینی کاره‌با له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئیدارییه‌کانی ڕێژیمه‌وه له کاتێکدایه که نرخی کاره‌با ڕۆژ به ڕۆژ گرانتر ده‌بێت و خه‌ڵک توانای دانی پاره‌ی پسووله‌ی کاره‌بایان نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها بڕینی کاره‌با هه‌تا ئێستا زیانێکی زۆری به خاوه‌ن پیشه‌کان گه‌یاندووه و هیچکام له ناوه‌ند و ئیداره‌کانی ڕێژیم و‌ڵامیان به چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانی خاوه‌ن پیشه‌کان نه‌داوه‌ته‌وه.