تووماج ساڵحی، گۆرانیبێژی ناڕازی، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١١ی سه‌رماوه‌ز، له دوای تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی سزاکه‌ی له به‌ندیخانه‌ی ئێسفه‌هان ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی میزان سەر بە ده‌زگای به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم، تووماج ساڵحی به تۆمه‌تی ''بانگه‌شه له دژی ڕێژیم'' بە یه‌ک ساڵ به‌ندکران سزا درابوو.
تووماج ساڵحی له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌کانی شۆڕشی ژینادا، له‌لایه‌ن گه‌شتیی ئێرشادی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
تووماج ساڵحی گۆرانیبێژی بواری ڕه‌پ، یه‌ک ساڵ دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی به دانانی بارمته ئازاد کرا به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژ له ئازادکرانی دووباره ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێسفه‌هان کرایەوە.
ناوبراو له ڕێکه‌وتی ٣٠ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا، له لقی یه‌کی به‌ناو دادگای ڕێژیم له ئێسفه‌هان به تۆمه‌تی ''کۆبوونه‌وه و به‌شداربوون له به‌غی'' دادگایی کرا و سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
شایانی باسه هه‌واڵی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و گۆرانیبێژه له هه‌واڵده‌ریی و ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌کاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێ که‌وته‌وه.