کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕۆژی هەینی، ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی مام علی گودەرزی کوڕی عزیز خەڵکی گوندی قورمیش سەر بە شارستانی شنۆ بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
مام عەلی لای هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی کەسێکی جێگەی ڕێز و حورمەت و خۆشەویستی خەڵکی گوند و ناوچەکەیان بوو.
مام عەلی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەیوەندی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە و لە ماوەی زیاتر لە ٤٥ ساڵ پێشمەرگایەتیدا ئەوپەڕی فیداکاری و دڵسۆزی خۆی بۆ حیزبەکەی نیشان دا. مام عەلی تا ساڵی ٦۷ لە هێزی ئاگری خزمەتی پێشمەرگایەتی کرد، پاشان لە مەڵبەندی شوماڵ و ناوەندی ۳ی شوماڵ، خەدەمات و دواتر کۆمیسیۆنی خەدەمات درێژەی بە خەباتی پێشمەرگانەی دا و بەهۆی هەڵسووڕی و تێکۆشانی بێوەچانی چەند جارێک لەلایەن ئۆرگانە حیزبییەکانەوە بە شێوەی نووسراوە تەشویق کرا.
مام عەلی ماوەی ٥ ساڵ بوو بە هۆی نەخۆشیی درێژخایەن لە جێدا کەوتبوو، بەڵام هەتا کاتی شەهیدبوونی ورەبەخش و نەسرەوتوو بوو.
تەرمی مام عەلی لە گۆڕستانی شەهیدانی ئازادیی حیزب لەنێو ئاپۆڕای هاوسەنگەرانیدا بە خاکی پیرۆزی کورستان سپێردرا.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣هەتاوی