
ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، دایە مەنیج عەلیپوور خەڵکی ئاوایی کەرێزەی گڵی سەر بە شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.
دایە مەنیج دایکی شەهید ڕەسووڵ میرانی بوو.
شەهید ڕەسووڵ لە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٦٣، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا، لە ئاوایی قەڕەڵی لە شەڕێکی نەخوازراو شەهید بوو .
دایە مەنیج هاوسەری ڕەشیدبەگی میرانی بوو. ڕەشیدبەگ پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بوو و ماڵەکەی جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکانی هێزی بەیان بوو.
دایە مەنیج بەردەوام بە دڵسۆزانە و بە ئاواتەوە خزمەتی پێشمەرگەکانی کوردستانی دەکرد و ماڵەکەی وەک بنکەی حەسانەوەی پێشمەرگەکان بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.