ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌ک به ناوی "دیاکۆ عه‌زیزی" خه‌ڵکی ئاوایی باب خاڵاوێ" سه‌ر به شاری شنۆ، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی سزای به‌ندکران، خۆی به به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره ناساند.
پێشتریش ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی "هاوکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیم" له‌لایه‌ن لقی ١٢ی به‌ناو دادگای که‌یفه‌ری ٢ی شنۆ به سه‌رۆکایه‌تیی دادوەر ئه‌نساری به ١٦ مانگ به‌ندکران، سزا درا.
دادیگاییکردنی ئه‌و هاووڵاتییه له ڕێکه‌وتی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ده‌ستی پێ‌کرد و سێ ڕۆژ دواتر حوکمی سزادرانه‌که‌ی پێ ڕاگه‌یه‌ندرا.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، دیاکۆ عه‌زیزی به‌بێ نیشاندانی حوکمی یاسایی و به ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی توندوتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و له دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه، به دانانی بارمته و به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا.