
له زانکۆی کوردستان له شاری سنه، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له سه‌ر خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، توێژینگه‌ی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان لە سنە بۆ یه‌که‌مجار به به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی ئاکادێمیک، ئه‌ده‌بی و نووسه‌ر له سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستانه‌وه، په‌رده‌یان له سه‌ر خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" لادا.
خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌یه و به باشترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ساڵ ده‌به‌خشرێت.
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ''ھەژار'' نووسەر، ھەڵبەستڤان و وەرگێڕێکی به توانای کورد بوو. خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبیی پڕ پیتە، ھەژار برای گەورەی دوکتورسادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.