
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز، لە مەڵبەندی ۳‌ی کوردستان ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان به‌ڕێوه چوو و ڕێز لەو ڕۆژە پیرۆزە گیرا.
سەرەتای ڕێوڕەسمه‌که بە سروودی نەتەوایه‌تی "ئەی ڕەقیب" و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگردن لە ڕۆحی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
دواتر له‌لایه‌ن پێشکه‌شکاری ڕێوڕه‌سمه‌که‌وه پارچه شێعرێک خوێندرایه‌وه و به‌خێرهاتنی به‌شداربووان کرا، هه‌روه‌ها پەیامی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان له‌لایه‌ن غاڵب حەبیبی بەرپرسی مەڵبەندی ۳‌ی کوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه.
لە بەشێکی دیکه‌ی ڕێوڕەسمەکەدا لەلایەن پێشکەشکاری کۆڕەکەوه کورتەیه‌ک لە سەر مێژووی وشەی پێشمەرگە پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها لەلایەن نیزام سەجادی بە هاوکاری ئارام عێزەتپەنا به‌رهه‌مێکی هو‌نه‌ری پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا داوا لە هاوڕێی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین میرزاعەلی کەسنه‌زانی کرا چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌کی خۆیان له چونیەتی پەیوەستبوونی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و یەکەم ڕێوڕەسمی ۲٦ی سەرماوەز لە ساڵی ٦۳ی هەتاوی لە هێزی "عه‌زیز یوسفی" سەر بە شاری سەقزی بۆ به‌شداربووان گێڕایه‌وه.
دواتر بەرێز کاک ناسێح خاکی هونراوەیه‌کی بە ناوی "پێشمەرگە" پێشکەش کرد.
لە بەشێکی تردا کورتەمێژووی ئاڵای کوردستان له‌لایه‌ن پێشکه‌شکاری ڕێوڕه‌سمه‌که‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر لەوحی ڕێز و سپاس لە هەمبەر لەخۆبردوویی و پاراستنی نەزم و دیسپلینی حیزب به چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی کوردستان به‌ناوه‌کانی، فرمێسک کەریمی، سەرگوڵ مەلوودئاغا، سامان بەخشەندە و هێمن محەممەد عیسا کرا، کە لەلایەن کوورش نوسرەتی ئەندامی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانه‌وه خه‌ڵات کران.
هه‌روه‌ها ڕێبوار حەسەنی بە هاوکاری ئارام عێزتپەنا دوو به‌رهه‌می هونه‌ریان پێشکەش بە ئامادەبووانی ڕێوڕه‌سمه‌که کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا گرووپی هەڵپەرکێی ڕۆژهەڵات به پێشکه‌شکردنی تابلۆیه‌کی هونەری ڕێوڕه‌سمه‌که‌یان ڕازانده‌وه.
دوایین به‌شی ڕێوڕه‌سمه‌که به هه‌ڵپه‌ڕکێ و خۆشحاڵی به‌شداربووانه‌وه کۆتایی پێهات.