کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ لاوی خەڵکی گوندی "بەیرەم"ی مەهاباد دەسبەسەر کران

12:25 - 25 سەرماوەز 2724

سێ لاوی خەڵکی گوندی "بەیرەم"ی مەهاباد بە ناوەکانی "یوسف قاڵ، ئارام مەبزوولە، زانیار سەید ئەحمەدی" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کران.

کاتژمێر ١ونیوی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ٢٤ لەسەر ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە مەهاباد هێزەکانی ئیتلاعاتی رێژیم، لە گوندی "بەیرەم" هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ لاوە کوردە و دەسبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەری و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

جێگەی ئاماژەیە هەموو ساڵێ لە بەرەبەری بۆنە نەتەوەییەکان بەتایبەت ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێژیمی ئێران دەست دەکا بە گرتن و ڕاوەدوونان و ڕەشبگیری خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.