کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزب لە مەریوان

10:20 - 26 سەرماوەز 2724

ڕۆژی ۲٥ی سەرماوەزی ۱٤۰۳ی هەتاوی، کاک عارف تاراج خەڵکی ئاوایی ولەژێر لە دەوروبەری شاری مەریوان و لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک عارف تاراج باوکی پێشمەرگەی شەهید ڕەفیق تاراجە کە ۲۱ی گەلاوێژی ساڵی ٦۷ لە جاددەی مێراو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە شەڕ لە گەڵ جاش و پاسدار شەهید بوو.

کاک عارف پیاوێکی جێگەی ڕێز و حورمەتی خەڵک بوو، بەهۆی شۆڕشگێربوونی بنەماڵەکەی، خۆشەویستی خەڵکی ولەژێر و دەورووبەری بوو، بەداخەوە مەرگ مەجالی پێ نەدا ئازادیی گەل و نیشتمانەکەی ببینێ.

تەرمی کاک عارف تاراج لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ولەژێر و دەروبەری بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.