کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و پیشمەرگەی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت
٢٦ی سەرماوە، لە ڕەوتی خەباتی نەتەوەیی- دێموکڕاتیکی نەتەوەکەماندا، بۆنەیەکی پڕبەها و تایبەتە. لە لایەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانە، لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی هەڵکردنی ئالای کوردستانە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆو پڕواتایان بە بزووتنەوەی کوردستانەوە هەیە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک ڕێکخستنێکی بەپڕەنسیپ و هێزێکی یارمەتیدەر ، ئاڵاش وەک هێمای سەروەریی نەتەوەیەک، دوو سەرمایە و ڕەمزی شوێندارن لە خەباتی نەتەوایەتیی کوردستاندا.
لەم بۆنەدا، پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ، زیندانیانی سیاسی وکەمئەندامانی سەنگەر دەکەم.
مستەفا هیجری
٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٦ی دێسامبری ٢٠٢٤)