
له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی پچڕانی کاره‌بای مریشدارییه‌کان له ئێران‌دا، ئه‌وه به‌رپرسانی ڕێژیم ناچارن له داهاتوودا هێلکه له وڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده بکه‌ن.
حه‌میدڕه‌زا کووچک کاشانی، سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی مریشکدارییه‌کانی ئێران له هه‌مبه‌ر به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی که‌میی وزه وتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر پچڕانی کاره‌با هه‌روا به‌رده‌وام بێت ئه‌وە ناچارین له ده‌ره‌وه هێلکه هاورده بکه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به ئاماژه‌دان به پچڕانی کاره‌با به شێوه‌ی ناڕێکوپێک وتوویه‌تی: "کێشه‌ی کاره‌با بووه‌ته هۆی زیانێکی زۆر و له‌نێوچوونی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له جووجه‌ڵه و مریشکی مریشکدارییه‌کان".
سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی مریشکدارییه‌کانی ئێران باسی له‌وه کردووه که مریشکدارییه‌کان ناچارن له ژێنراتۆر که‌ڵک وه‌ربگرن که ئه‌وه‌ش خه‌رجێکی زۆر ده‌خاته ئه‌ستۆی خاوه‌ن پیشه‌کان چونکه به‌رزبوونی نرخی گازوئیل له توانایی کڕینی ئه‌واندا نییه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا شۆرای هاواهه‌نگیی شاره‌که پیشه‌ییه‌کان به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕه‌خنه‌یان له پچڕانی کاره‌با گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه؛ به‌رده‌وامیی ئه‌و کێشه‌یه ده‌بیته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ٣٠ له‌سه‌دیی به‌رهه‌مهێنان.
هه‌روه‌ها موحسێن زه‌بیحی، جێگری هاواهه‌نگیی دابه‌شکردنی شیرکه‌تی ته‌وانیر له‌و بواره‌وه وتوویه‌تی: ''به‌کارهێنانی زیاتری کاره‌با به‌هۆی سه‌رماوه به‌رده‌وامه بۆیه پچڕانی کاره‌باش به شێوه‌ی به‌رنامه‌داڕێژراو به‌رده‌وام ده‌بێت".
له ساڵانی ڕابردوودا پچڕانی کاره‌با زیانێکی به‌رچاوی به خاوه‌ن کارگه و پیشه‌کانی ئێران گه‌یاندووه و هه‌تا ئێستاش به‌رپرسان و ئیداره پێوه‌ندیداره‌کانی ڕێژیم له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه، که‌مته‌رخه‌م و ده‌سته‌وەستان ماونه‌ته‌وه.