
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەز، پارلەمانی سویس بۆ یەکەمجار حیزبوڵڵای لوبنانی بە گرووپێکی قەدەغەکراو ڕاگەیاند.
پشتیوانانی گەڵاڵەی قەدەغەکردنی گرووپی حیزبوڵڵا ڕایانگەیاندووە کە ئەم گرووپە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئەمنییەتی نێونەتەوەیی و وڵاتی سویس بۆ هەڵوێستک لەهەمبەر تێرۆریزم، پێویستی بە قەدەغەکردنی ئەم گرووپە هەیە.
ئەمە یەکەمجارە کە وڵاتی سویس کە بە وڵاتێکی بێلایەن لە جیهاندا دێتە ئەژمار، وەها هەڵوێستێک دەگرێت.
جێی ئاماژەیە کە دەوڵەتی سویس بەم هەڵوێستەی پارلەمانی وڵاتەکە ناڕازی بووە.
کۆمیتەی سیاسەتی ئەمنییەتیی پارلەمانی سویس کە پێشنیاردەری ئەم گەڵاڵەیە بووە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەوەی کە وڵاتەکەی ئەم هەوڵە کەموێنەیەی ئەنجام داوە بەڵام ئەو ڕۆڵە نێوبژیوانییەی کە سویس لە جیهاندا دەیگێڕێت هەر بەردەوام دەمێنێتەوە.
حەفتەی ڕابردوو پارلەمانی سویس بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری قەدەغەکرانی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
پێشتر گرووپی حەماسیش لەلایەن ئەم پارلەمانەوە بەهۆی هێرشی ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو بۆ سەر ئیسرائیل، گرووپێکی قەدەغەکراو ڕاگەیەندرابوو.
تا پێش قەدەغەکرانی حەماس و حیزبوڵڵا کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، سویس تەنیا دوو گرووپی ئەلقاعدە و داعشی لە لیستەی گرووپە ڕێگەپێنەدراوەکانی وڵاتەکەی هاویشتبوو.