
ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه له سه‌فه‌رێکی فه‌رمی و دیپلۆماتیکدا سه‌ردانی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌ر سووریه کرد.
له دوای ١٠ ڕۆژ له ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر سێ وڵاتی ئورووپایی، دیپۆماتکاره‌کانی خۆیان به مه‌به‌ستی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع ڕه‌وانه‌ی دەمێشق کرد و له دوای ١٢ ساڵ بۆ یه‌که‌مجار ئاڵای فه‌رانسه له سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ڵ کرا.
هه‌واڵده‌ریی فەرانسه له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه هه‌یئه‌تێکی فه‌رانسه‌یی به سه‌رۆکایه‌تیی ژان فرانسوا گیوم، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته له کاروباری سووریه، ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی سووریه‌ی کردووه.
نێردراوی تایبه‌تی فه‌رانسه له دوای سه‌ردانیکردنی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له دەمێشق ڕوو له هه‌واڵنێران وتی: "فه‌رانسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سووریه بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌وره‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌وه‌ستێت".
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له دیپلۆماته‌کانی بریتانیا به سه‌رۆکایه‌تیی ئان ئێسنۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی بریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع دیداریان کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان سه‌ردانی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته له ڕێبه‌ری ته‌حریرولشامی پشتڕاست کرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری دانوستانی سه‌رکه‌وتووانه‌ی دیپلۆماتکاره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له سووریه بکاته‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وڵاتانی ئورووپایی له سووریه، یه‌کیه‌تیی ئورووپا به مه‌به‌ستی دروستکردنی ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ سه‌قامگیریی زیاتر له سووریه ڕایگه‌یاند: "سه‌رکه‌وتنی سووریه له قۆناغی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتدا به قازانجی ئێمه‌یه".