ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەز، خاتوو خورشید حوسێنی خوشکی شەهیدێکی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری نۆدشە کۆچی دوایی کرد.
خاتوو خورشید حوسێنی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی، لە شارۆچکەی نۆدشە لە دایک بووە و ناوبراو ژنێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو.
هەروەها دایە خورشید خوشکی شەهید تۆفیق حوسێنی و ئامۆزای شەهید ئەبووبەکر یوسفییە.
کوڕێکی دایە خورشید بە ناوی بەهمەن کەریمی لە وڵاتی ئاڵمان ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و درێژە بە کار و چالاکی حیزبی دەدات.
تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لە زێدی خۆی لە نۆدشە بە خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.