
ڕێکخراوێکی سووری به ناوی "کارگرووپی نائاسایی له سووریه" بڵاوی کردووه‌ته‌وه له دوای هه‌ڵاتنی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌رکه‌وتنی جینایه‌ته دژه‌مرۆییه‌کانی، له نوێترین جینایه‌تی ڕێژیمی ئه‌سه‌ددا گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی ١٠٠ هه‌زار که‌سی له ده‌وروبه‌ری دەمێشق دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی "کارگرووپی نائاسایی له سووریه" له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵده‌رییه وتوویەتی: "ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی ئه‌لقه‌تیفه، له ٤٠ کیلۆمیتریی دەمێشقی پێته‌ختی سووریه دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌و گۆڕه یه‌کێکه له‌و ٥ گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌ی که ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، لاشه‌ی به‌ندکراوان و دژبه‌رانی خۆی تێدا شاردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و گرووپه ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌و ٥ گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه بێجگه له شارۆمه‌ندانی سووری، خه‌ڵکی ئه‌مریکایی، بریتانیایی و وڵاتانی دیکه‌یشیان تێدایه".
شایانی باسه به‌شار ئه‌سه‌د و حافز ئه‌سه‌دی باوکی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارییاندا له‌لایه‌ن سوورییه‌کان، ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان و هه‌ندێک له وڵاتانه‌وه به کوشتاری نایاسایی به‌ربڵاو وه‌کوو له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵ، سه‌رکوت و ناشتنی دژبه‌رانیان به شێوه‌ی به‌کۆمه‌ڵ تۆمه‌تبار کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، ڕێکخراوی "کارگرووپی نائاسایی له سووریه" له‌گه‌ڵ چه‌ند شایه‌تحاڵی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ناشتنی ته‌رمی دژبه‌ران و به‌ندکراوان به شێوه‌ی به‌کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه قسه‌یان کردووه و وتوویانه: "چه‌ندین جار به فه‌رمانی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێژیمه ته‌رمه‌کانمان به زۆر له سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که کردووه هه‌تا له نێو ئه‌و گۆڕانه‌دا جێگه‌یان ببێتەوە و دواتر خاکیان به سه‌ردا کردووه".