
شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕه‌وتی به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم و ڕاپۆرتی سکرتێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ و ده‌روه‌ستنه‌بوونی ڕێژیم به‌و بڕیارنامه‌یه، هه‌وڵه‌کانی ڕێژیمیان له‌و باره‌وه مەحکووم کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، رۆزماری دی کارلۆ، جێگری سکرتێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری سیاسی و ئاشتیدا، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی دووباره کاراکردنه‌وه‌ی به‌رجام به شێوه‌ی چه‌ندلایه‌نانە و دیپلۆماسی کرد و وتی: "هه‌رچه‌ند ١٠ مانگ کات ماوه هه‌تا کۆتایی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ و ئه‌گه‌ری کاراکردنه‌وه‌ی به‌رجام به‌بێ گۆڕانکاری له‌به‌ر ده‌ستدایه".
رۆزماری دی کارلۆ به ئاماژه‌دان به ڕاپۆرتی سێ مانگه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی له ١٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٤ کرد، وتی: "چالاکییه‌کانی ڕاستدۆزی و چاوه‌دێریی ئاژانس به‌هۆی ده‌روه‌ستنه‌بوونی ڕێژیم به به‌ڵێن و بڕیاره‌کانی به‌رجام به ته‌واوه‌تی ڕاگیراوه و هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی که ئاژانس ڕایگه‌یاندووه به‌رده‌وامیی وه‌ده‌ستخستنی زانیارییه‌کان به‌نیسبه‌ت چالاکیی به‌رنامه ناوکییه‌کانی ڕێژیمه‌وه له‌نێو چووه هه‌ر بۆیه به‌رچاوڕوونییه‌کی ئه‌وتۆمان له‌و باره‌وه نییه".
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه یۆرانیۆمی پیتێندراوی ڕێژیم ٣٢ قات زیاتر له ڕێژه‌ی ڕێگه‌پێدراوی به‌رجامه و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌و ڕێژه‌یه له ٢٠ هه‌تا ٦٠ له‌سه‌د جێگای نیگه‌رانیی جیددییه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نه‌وه‌ته یه‌کگرتووه‌کاندا لەو کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئاسایش‌دا وتوویەتی: "ڕێژیمی ئێران هه‌روه‌ها هۆکاری سه‌ره‌کیی نائارامی و ناسه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هه‌موو جیهانه و چالاکییه ناوکییه‌کانی جێگای نیگه‌رانیی جیددییه".
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی ئورووپا ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو کاتێک به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم پێوه‌ندی به ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌وه هه‌یه و نیگه‌رانی ئه‌و بابه‌ته‌ین".
دواتر هه‌رکام له نوێنه‌رانی فه‌رانسه، بریتانیا و ئاڵمان نیگه‌رانیی خۆیان به‌نیسبه‌ت په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم ده‌ربڕی و هه‌ڕه‌شه‌ی چالاکردنه‌وه‌ی "مێکانیزمی ماشه"ی کرده‌وه.