کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەردەشت

11:02 - 29 سەرماوەز 2724

ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، خاتوو ئایشێ عەبدوڵڵا دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بە هۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی خاتوو ئایشێ بە ناوی سدیق ڕەسووڵی لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٠ لە مەزناوێی سەردەشت لەدایک بووە لە هێزی گیاڕەنگ سازمان دراوە، لە ساڵی ٧٤ی هەتاوی لە کۆیە و بە هۆی تەقینەوەی مین وێڕای دوو هاوسەنگەری دیکەی شەهید بووە.

خاتوو ئایشێ ژنێکی نیشتیمانپەروەر و حیزبی بوو. ناوبراو بە هۆی ئەوەی هاوژین و دایکی پێشمەرگە بوو ماوەی چەند ساڵێک ژیانی سەختی لەژێر تۆپ و کاتیۆشابارانی کۆماری ئیسلامی لە بنکە و بارەگاکانی حیزب بە سەر برد.

دوای شيهیدبوونی شەهید سدیق بنەماڵەکەی بەهۆی بەساڵاچوویی کاک سەعیدی باوکی و لەسەر ئیزنی حیزب لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون و پاش چەند ساڵ گەڕانە نێوخۆی وڵات و لە سەردەشت گیرسانەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.