
ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ ''ڕۆژی خه‌بات له‌دژی سانسۆر'' جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که هه‌تا به‌دیهاتنی ''ئازادیی بیروڕا، ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی'' له‌گه‌ڵ هه‌موو شێوازه‌کانی سانسۆردا، خه‌بات ده‌که‌ن و ڕاناوه‌ستن.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران که ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٢ی سه‌رماوه‌ز بڵاو کراوه‌ته‌وه، نووسراوه ''ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی ته‌رخانکردنی بوودجه‌ی زۆروزه‌وه‌ند به ناوه‌ند و بکه‌رانی سانسۆر، گه‌نده‌ڵیی ئابووریی له چاپه‌مه‌نیدا و دابینکردنی پێڕستی ڕه‌ش له نووسه‌ران و بڵاڤۆکه سه‌ربه‌خۆکان، خه‌ریکه هونه‌ر له ئێران‌دا ڕیشه‌کێش ده‌که‌ن''.
ئه‌و ناوه‌نده به‌رگریی له ئازادیی ڕاده‌ربڕین کردووه و ئاماژه‌یان به سه‌پاندنی سیاسه‌ته‌کانی ڕێژیم وه‌کوو بێبه‌شکردنی زۆرێک له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له‌مه‌ڕ له چاپدان و پیشاندانی به‌رهه‌مه‌کانیان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کتێبگه‌لێکی زۆر، پشکنینی بیر و هزری نووسه‌ران و ترساندن و تۆقاندنی نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، کردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌نده به ئاماژه‌دان به گوشار بۆ سه‌ر نووسه‌ران له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه، ڕایانگه‌یاندووه: هێچ ده‌سه‌ڵاتێک نه‌یتوانیوه ده‌نگی ڕاستبێژی کپ بکات و ئازادی و ئه‌ندێشه به‌ند بکات.
ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران له ساڵانی ڕابروودا، ڕۆژی ١٣ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی کوژرانی محه‌ممه‌د موختاری و محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر پوویه‌نده، نووسه‌رانی قوربانیی قه‌تڵه زه‌نجیرییه‌کانیان به ڕۆژی ''خه‌بات له‌دژی سانسۆر'' ناودێر کردووه.